رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر یەمەن

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر بندەمی حودەیدە لە یەمەن کە لە ژێر کۆنترۆلی بزووتنەوەی انصارالله-دایە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە هێرشی کردووە بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کە ژێر کۆنترۆلی انصارالله-دایە.
رژێمی داگیرکەر ئیدعای کرد کە ئامانج لە هێرشەکە رێگری کردنە لە دروستکردنی ژێرخانی بەندەرەکەیە.
دەستنیشان کرا، لە کاتی هێرشەکەدا تانکەرەکانی سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلەکان بیناسازی کرانە ئامانج.
هەروەها سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە کەشتی و بەڵەمەکانی سەربازی انصارالله-ی کردووە ئامانج.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر هەڕەشەی کرد کە سەرئەنجامی یەمەن وەک هی ئێران دەبێت.
میدیاکانی سەر بە انصارالله پشتڕاستیان کرد کە رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەندەری حودەیدە ئەنجام داوە.
ڕۆژی هەینی بزووتنەوەی انصار بە مووشەکی هایپرسۆنیکی بالیستیک "فەلەستین ٢" فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراوی کردبوو ئامانج.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بزووتنەوەی انصارالله بە ئەنجامدانەوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی درۆنی و مووشەک لە دژی رژێمی داگیرکەر پشتگری لە غەززە دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.