ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٣٤ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١١٥٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.