بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری دەستبەسەر کرد کە دەستیان لە جینۆسایددا هەبووە

بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
پۆلیسی فیدراڵی بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر کرد. ئەم دەستبەسەرکردنە دوای سکاڵایەک دێت کە لەلایەن دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە تۆمارکراوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن دامەزراوەی هیند ڕەجەب (HRF)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەربازە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی کە باسی لێوە دەکرێت، بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقا لەو وڵاتە بوون و پرۆسەی یاسایی بەردەوامە.
دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو تۆمەتبارانە لە فێستیڤاڵی تۆمۆرۆلاند لە شاری بووم ناسێنراون و دەستبەسەرکراون."
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی میدل ئیست ئای، سەربازە داگیرکەرەکان دوای لێپرسینەوەیەکی فەرمی دەستبەسەرکراون و ئازاد کراون. داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا پشتڕاستی کردەوە کە لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لەم بابەتە بەردەوامە.
ئەم سکاڵایە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دامەزراوەی هیند ڕەجەب و تۆڕی کاری یاسایی جیهانی (گلان) تۆمارکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.