وەزارەتی تەندروستی غەززە: دکتۆر مەروان ئەلحیمس لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە دەستبەسەر کرا

وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە بە توندترین شێوە ئیدانەی دەستبەسەرکردنی دکتۆر مەروان ئەلحیمس، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە و وتەبێژی وەزارەتەکەی کرد، لەلایەن یەکەیەکی تایبەتی چەکدارییەوە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا دەستبەسەر کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم رووداوە مەترسیدارە پێشهاتێکی جدییە کە ڕاستەوخۆ دەنگی نەخۆش و برسی و ئازارچێشتووانی کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەم هێرشە بەمەبەستی بێدەنگکردنی ڕاستییەکان و شاردنەوەی ئەو کارەساتە گەورەیە تەندروستی و مرۆییە بووە کە خەڵکی غەززە تووشی دەبن و ڕایگەیاندووە، "ئێمە ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی جددی ئازادی ڕادەربڕین و کاری مرۆیی دەزانین، و داگیرکەرانیش بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە سەلامەتی دکتۆر مەروان ئەلحیمس".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای ئازادکردنی بەپەلەی دکتۆر ئەلحیمس بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.