شوانبوون لە شاخی قەرەژداغی باکوور...
ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی ڕۆژانەی شوانەکان لە چیای قەرەژداغی باکوور ئامادە کرد.
شوانبوون کە وەک پیشەی پێغەمبەرەکەمان دەناسرێت لە ڕۆژێک کە مرۆڤایەتی هەیە تا ڕۆژگاری ئێمە بەردەوامە. لە نزیکەی تەواوی دونیا کاری شوانەکان وەک یەکترە بەڵام لە هەنێک شوێنەکان تایبەتمەندی و جیاوازییەکانی تایبەت بە خۆی هەیە.
لە بەڵگەفیلمەکەی کە لە گوندی خربەستیلی شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر لە ناوچەی قەرەژداغ گیراوە شوانەکان محەمەد ئاتلی و فخرالدین ئایدنالپ باس لە ژیانی ڕۆژانەی شوانێک و دژوارییەکانی ئەم پیشەیە دەکەن. هەروەها باسیان لە خۆشیی مەعنەویی ئەم کارە کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە بەم شێوەیە لە نەخۆشییەکانی ماددی و مەعنەوی دوور دەکەون و بە شێوەیەکی سروشتی بەردەوام دەبن لە ژیانەکەیان.
شوانەکان باسیان لەوە کرد کە کارەکەیان لە کاتی هەڵاتنی خۆڕ دەستپێ دەکات و تا ئاوابوونی خۆڕ بەردەوام دەبێت و لەو کاتانەدا لە دەشت و شاخ دەمێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.