نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانی پێشنیارکراوی ئیسرائیل بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە 'شکست دەهێنێت'

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
لازارینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەیجی فەرمیی ئونروا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاند، "رێکخراوێکی مرۆیی کە بەڕاستی ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، ناتوانێت پشتیوانی لە پلانێکی لەو شێوەیە بکات، پێموانییە ئەم مۆدێلە سەرکەوتوو بێت، پێدەچێت ئەم پلانە بۆ ئامانجە سەربازییەکان ئامادەکرابێت نەک نیگەرانییە مرۆییەکان."
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی رایگەیاند کە نزیکەی ٢ ملیۆن فەلەستینی لە غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە. لە بەرنامەکەدا هۆشداری دراوە کە قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە ئەگەر هاوکارییەکان بە بەردەوامی و سەلامەت نەگەیەنرێن.
سەرچاوە فەرمییەکان لە غەززە رایانگەیاندووە کە رژێمی سەهیۆنی بە داخستنی دەروازە سنوورییەکان رێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان دەکات و ئەو گەمارۆ و سنووردارکردنانەش "ئەندازیارییەکی پلان بۆ داڕێژراوی لەناوبردنی بەکۆمەڵ و برسێتی" بووە.
رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بە هۆی گەمارۆکانەوە تووشی کێشەی گەورە دەبن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، لە کاتێکدا کەمیی خۆراک و ئاو و دەرمانی سەرەتایی لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوون دەکات. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار هۆشداری داوە کە سیستەمی تەندروستی لە لێواری داڕماندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.