لە هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ١٢٥ کەس مردن

لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی هیندستان، لە ٢٠ی حوزیەرانەوە بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە وڵات لافاو هەڵساوە و ژمارەی قوربانییەکان بەرەو زیادبووندایە.
ناوەندی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی ویلایەتەکە راگەیاند، بەهۆی هەڵسانی لافاو ٧٠ کەس مردوون و لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ پەیوەست بە لافاوەکە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی لافاوەکە زیانێکی گەورە بە ژێرخانی ناوچەکە گەشتووە و ٤٦٨ رێگا داخراون.
لە وڵاتی هیندستان هەموو ساڵێک لە مانگەکانی حەزەیران-ئەیلوول بارانی وەرزی گەرما کاریگەری زیاد دەکات و رووداوەکانی بەم شێوەیە رووی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.