چەتەکانی جووڵەکە دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکان هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و جارێکی دیکە پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسایان پێشێل کرد.
دەیان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکەتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد کە داگیرکەران لە ناو حەوشەی مزگەوتە پیرۆزەکە گەشتی ئیستیفزازیان ئەنجام داوە.
لە کاتی هێرشەکە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد.
بەرپرسانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن، سەهیۆنییەکان بەم جۆرە چالاکیانە ئیستیفزازیانە هەوڵ دەدەن مزگەوتی ئەقسا بە پێی کات و شوێن دابەش بکەن.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس بانگێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانە دەستبەکار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.