رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان: شەهیدێک
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماتۆرسیکلێتێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
لە کاتەکانی بەیانی رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ماتۆرسیکلێتێک لە شارۆچکەی عەین قەنا لە باشووری لوبنان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا عیسا کەربەلائی هاوڵاتی لوبنان شەهید بوو.
میدیای لوبنان ڕاگەیاند کە هێرشەکە لە سەر ڕێگای کۆنی جیبانە لە عەین قەنا ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەربەلائی لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک بە بەهانەی بوونی حزب الله لە ناوچەکە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە.
رژێمی داگیرکەر لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر لوبنان کرد و لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ هێرشەکە گۆڕا بە شەڕی ڕاستەوخۆ. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون. لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر هەزاران جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و هێرشی کردووە سەر لوبنان و سەدان کەسی شەهید و بریندار کردووە.
هەروەها سوپای داگیرکەر لە ٥ ناوچەی کە دەبوا بکشێتەوە نەکشایەوە و بەردەوامە لە داگیرکردنی ئەو ناوچەیانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هیندستان رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و ماتۆرسکیلێک رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکە ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
شارەوانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە شارەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پەرەسەندوو بووەتەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکان و کەمکردنەوەی دەرەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە، کە بە هەوڵی نێوەندگیرەکان بەدەست هاتووە.