شەهید یەحیا سنوار: ئەو سەرکردەیەی تا دوا سات جەنگا و تەسلیم نەبوو

١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەحیا ئیبراهیم ئەلسنوار، سەرکردەی دیاری فەلەستین و سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، کە لە کاتی شەڕی کۆمەڵکوژی لە غەززە، لە پێکدادانێکی چەکداریدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە ناوچەی تەل ئەلسوڵتان لە رەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە، شەهید بوو.
یەحیا سنوار لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢ لە کەمپی ئاوارەکانی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لەدایک بووە. خێزانەکەی خەڵکی شاری "مەجدەل" بوون کە لە دوای داگیرکردنی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨، بۆ غەززە کۆچیان کردبوو. ناوبراو دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چووە زانکۆی ئیسلامیی غەززە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبیدا بەدەست هێنا.
قۆناغی زیندان
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨، هێزەکانی سەهیۆنی دەستگیریان کرد و سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپاند. رژێمی داگیرکەر تۆمەتباری کردبوو بە دامەزراندنی یەکەمین ناوکی سەربازیی حەماس بە ناوی "المجاهدون الفلسطینیون" (تێکۆشەرە فەلەستینییەکان) و ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی چەکداری. سنوار ٢٣ ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا بەسەر برد، کە چوار ساڵی لە زیندانی تاکەکەسیدا بوو و لەو ماوەیەدا تووشی کێشەی جەستەیی سەخت بوو.
لە ماوەی دیلیدا، چەندین جار سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دیلەکانی حەماسی گرتە ئەستۆ و ڕۆڵێکی چالاکی لە ڕێکخستنی مانگرتنەکانی دیلانی فەلەستینی بۆ باشترکردنی بارودۆخی زیندان گێڕا. سنوار لە زینداندا فێری زمانی عیبری بوو و چەندین بەرهەمی سیاسی و ئەدەبی وەرگێڕا و نووسی.
ئازادبوون
لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنی شالیت" لە نێوان حەماس و رژێمی سەهیۆنیدا، یەحیا سنوار لەگەڵ زیاتر لە هەزار دیلی فەلەستینی ئازاد کرا. دوای ئازادبوونی، هاوسەرگیری کرد و لە ساڵی ٢٠١٢ بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس. ٥ ساڵ دواتر، لە ساڵی ٢٠١٧، وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە غەززە هەڵبژێردرا. دوای تیرۆرکردنی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران، ئەنجومەنی حەماس لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤، سنواری وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە دەستنیشان کرد.
شەهیدبوون
رژێمی سەهیۆنی بە "مێشکی داڕێژەری ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا" ناوی دەبرد و لە سەرووی لیستی ئامانجەکانی تیرۆرەوە داینابوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عیبرییەکان، شەهیدبوونی لە ڕەفەح ئەنجامی پێکدادانێکی چاوەڕواننەکراو بووە، نەک ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراو. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان تێکۆشەرانی بەرخۆدان و یەکەی ٨٢٨ی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە گەڕەکی تەل ئەلسوڵتان، ئەو باڵەخانەیەی سنوار تێیدا بوو، کرایە ئامانجی تۆپبارانی تانکەکان. ئەو، کە لەگەڵ پاسەوانەکەی مەحموود حەمدان دوای پێکدادانی ڕووبەڕوو لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان و برینداربوونی، پەنای بۆ ئەو باڵەخانەیە بردبوو، تا دوا ساتەکانی ژیانی بە ئازایەتییەوە جەنگا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە جلوبەرگی سەربازی و کڵاشینکۆف بەدەستەوە و بە ڕوخسارێکی بریندارەوە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیدا بینراوە و دواجار بەهۆی ڕووخانی بەشێک لە باڵەخانەکە شەهید بووە.
میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە ناسنامەکەی لە ڕێگەی پشکنینی DNA و بەراوردکردنی تۆمارەکانی دادپزیشکیەوە پشتڕاست کراوەتەوە. ئیهاب جەبارین، شیکاروانی سیاسی، جەختی کردەوە کە شەهیدبوونی سنوار ئەنجامی رووداوێکی مەیدانی بووە و ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆری پلان بۆ داڕێژراو نەبووە.
شەهید یەحیا سنوار وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، باوەڕی بە یەکێتیی نیشتمانی و ئاشتەوایی نێوان گرووپە فەلەستینییەکان هەبوو و هەمیشە جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسی و سەربازییەکان دەکردەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی. شەهیدبوونی کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لەنێو خەڵکی فەلەستین و جیهانی ئیسلامیدا هەبوو و زۆرێک بە وەرچەرخانێکی گرنگیان لە ڕێڕەوی بەرخۆدان و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی حەماسدا زانی.
ساڵێک دوای شەهیدبوونی، یاد و ناوی لە غەززە و سەرانسەری جیهانی ئیسلامدا زیندووە؛ پاڵەوانێک کە لە دیلییەوە تا سەرکردایەتی و لە مەیدانی بەرخۆدانەوە تا شەهیدبوون، وەک هێمای خۆڕاگریی گەلێک لە بەرامبەر داگیرکاریدا مایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.