وتەبێژی حەماس: پابەندین بە ئاگربەستەوە
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە، کە بە هەوڵی نێوەندگیرەکان بەدەست هاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، حازم قاسم هەروەها پێزانینی خۆی بۆ قسەکانی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەربڕی سەبارەت بە ئاگربەست و دژایەتیکردنی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، و بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی زانی.
قاسم، وێڕای ئەوەی ڕایگەیاند، "ئێمە داوا لە داگیرکەران دەکەین پابەندی بەڵێنەکانیان بن، بەتایبەتی ڕاگرتنی دەستدرێژییە ئاسمانییەکان، هەڵگرتنی گەمارۆ و هاتنەناوەوەی هاوکارییەکان" و زیادی کرد کە حەماس پەرۆشی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانیی فەلەستینییە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە شێوازی حکومڕانی لە غەززە لە دوای جەنگ.
ناوبراو لە کۆتاییدا، هەڵوێستی ئەمریکای لە دژایەتیکردنی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە خاکەکانی داگیرکراوەوە بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هیندستان رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و ماتۆرسکیلێک رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکە ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
شارەوانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە شارەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پەرەسەندوو بووەتەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکان و کەمکردنەوەی دەرەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە.