سیاسەتمەدارێکی نموونە لە مێژوودا: محەمەد یاووز

خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز بۆ ئامانجەکەی و میسیۆن و ڤیزیۆنەکەی تێکۆشان کردوە و کەسایەتیێکی دۆزڤان و سەربەرز بوو.
خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز لە ٤٦ ساڵ تەمەنەکەیدا زۆر شت ئەنجام دا. محەمەد یاووز بە کەسایەتیی سیاسی و رووحی تێکۆشان و وتاری کاریگەری خۆی لە ناو دڵی سەدان هەزار کەس بەجێ بوبوو و لە سیاسەتی تورکیادا کەسێکی کەمیاب بوو.
محەمەد یاووز کە چەندین ساڵ مامۆستایی کردوە لە ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی کۆلکی پارێزگای سەمسوور لە دایک بوو و لە شارۆچکەی کۆلک دەستی بە قوتابخانە کرد و لەوێ تەواو کرد. دواتر لە زانکۆی سەلجوقلوی قۆنیە تەخەروجەکەی لە بەشی پەروەردەیی وەرگرت و لە ساڵی ٢٠١٤ بە هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسیی خۆی کرد.
لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ لە لایەن بیری کودەتاچیی ٢٨ی شوبات تووشی فێل و پلانەکان بوو و نزیکەی ٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کرا و بەهۆی ئەشکەنجەکانی کە تووشی بوبوو تووشی شێرپەنجەی کورچیلە بوو. لە مانگی ١ی ٢٠١٩ لە دیاربەکر بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستی بە دەرمان بوون بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کرد و ٢ رۆژ پێش جەژنی قوربان لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ شەوی هەینی کاتژمێر ٠١:٠٥ لە نەخۆشخانە رووحەکەی رادەستی خودای رەحمان کرد و کۆچی دوای کرد.
هێشتا زۆر خزمەت و سوودی بۆ تورکیا، ئوممەتی ئیسلام، مرۆڤایەتی و دۆزەکەی هەبوو بەڵام خوای گەورە تەقدیری کرد کە لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا کۆچ بکات. لەو تەمەنەی کەمدا زۆر چالاکیی چاک و خزمەتەکانی خێری هەبوو.
لە ساڵی ٢٠١٤ وەکو یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسی کرد و لەو ماوەیەدا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە و گوند گەڕاوە و بێ ماندووبوون و ناڕاحەتی باس لە دۆزەکەی کرد و دەچوو هەر شوێنێک کاریگەریێکی بەردەوامی هەبوو.
هەموو جارێک کاتێک بەژداری مەراسیمەکان و سەردانەکان و بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی دەبوو بەهۆی بەلاغەت و فەراسەت کاریگەری ئەرێنیی بە سەر تەماشەڤانەکان و بینەران هەبوو. چالاکیەکانی هەموو جارێک بۆ دەوروبەرەکەی نموونە بوو.
محەمەد یاووز کە رەوشی مرۆڤایەتی بۆ خۆی کردبوو بە دەرد و شەو و رۆژ بۆ رزگاری ئەمڕۆ و سبەینێی ئوممەت کار دەکرد. مامۆستا محەمەد کە دەزانی هۆکاری کۆمەڵکوژی و ستەم و فرمێسکەکانی کە لە جوگرافیای ئیسلام دەڕێژن دابەش بوون و تەفریقەیە، هەموو جارێک باس لە یەکێتی و یەکرێزی دەکرد و بانگشێت بۆ یەکێتی ئوممەت دەکرد.
لە رێگای هودا پار بە دروشمی "سەرەتا مرۆڤ، ئامانج دادپەروەری" دەستی بە ژیانی سیاسی کرد و بۆ دادپەروەری تێکۆشا و هەموو جارێک دەیوت، "دەبێت ئایینی دەوڵەت دادپەروەری بێت."
مامۆستا محەمەد هەموو جارێک گوێبیستی کێشە و دەردەکانی مرۆڤەکان و هەژارەکان دەکرد و زۆر رێزی بۆ پیرەکان و ئافرەتەکان هەبوو و مامۆستای گەنجەکان و منداڵەکان بوو.
مامۆستا محەمەد یاووز بە ئەخلاقی جوانی خۆی هەموو جارێک بۆ دەوروبەری خۆی نموونە بوو... لە کاتی نەخۆشیی خۆی هەموو کاتێک تەوەکول دەکرد و پەنای بۆ خوا دەبرد و سەرەکەی لە بەرامبەر تەقدیری خودا نزم کردبوو. محەمەد یاووز گەشتە لای پەروەردەگاری خۆی کە زۆر حەزی لێ بوو. تەنها هاوسەر و منداڵەکانی نە بەلکو هەموو کەس بە خێر یادی دەکەن.
لە ساڵوەگەری کۆچی دوایی محەمەد یاووز بە رەحمەت و میننەت یادی دەکەین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.