رووداوێکی هاتوچۆی توند لە هیندستان: ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا
لە هیندستان رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و ماتۆرسکیلێک رووی دا. لە ئەنجامی رووداوەکە ٢٥ کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
لە نزیک قەزای کورنول لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان، ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە پشتی پاسێکی نەفەرهەڵگر کە ٤٤ کەسی تێدابوو.
لە ئەنجامی رووداوەکە بەهۆی دزەکردنی سووتەمەنییەوە ئاگر لە پاسەکە کەوتەوە.
پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ماتۆڕسوارەکەشیان تێدایە.
پۆلیس بڵاویکردەوە کە زۆربەی سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداوەکەدا خەوتبوون، هەروەها دەیان سەرنشین لەناو پاسەکەدا گیریان خواردووە بەهۆی ئەوەی بڵێسەی ئاگرەکە لە ماوەی چەند خولەکێکدا بڵاوبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەشێک لە سەرنشینەکان توانیویانە پەنجەرەکان بشکێنن و بە برینێکی سووکەوە بەرەو شوێنی سەلامەت هەڵبێن، بەشێکی دیکەشیان پێش گەیشتن بە یارمەتییەکان سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
شارەوانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە شارەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و خزمەتگوزاریی پەرەسەندوو بووەتەوە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکان و کەمکردنەوەی دەرەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە، کە بە هەوڵی نێوەندگیرەکان بەدەست هاتووە.