لە قودس سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تەقەیان کرد: دوو فەلەستینی بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی رژیمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی قەلەندییە و ئەلڕەم لە باکووری قودس ٢ فەلەستینی بریندار بوون.
ڕاگەیەندراوە کە سەربازەکان لە کاتی رووداوەکەدا گازی فرمێسکڕێژیان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە.
مانگی سووری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ٢ فەلەستینی کە بە گولڵە ڕاستەقینە تەقەیان لێکرابوو، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەلەستینی وەفا بڵاوی کردۆتەوە، هێزە داگیرکەرەکان بە چڕی بۆمبی فرمێسکڕێژیان ئاراستەی ئەو ناوچەیە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لەو کەسانەی بەهۆی ئەو غازەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەناسەدانیان سەخت بووە و تیمە پزیشکییەکان لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاری سەرەتاییان پێشکەش کردووە.
باس لەوە دەکرێت کە پاش ئەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد، هەڵکوتانە سەر فەلەستینییەکان و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە زیادبووندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.