رژێمی داگیرکەر لە دوای ئاگربەست ٢٢ کەسی شەهید کردووە

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست دەستپێکردووە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٢ کەس شەهید بوونەتە و ١٢٢ کەسیش بریندار بوونەتە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢٩ کەس گواسترانەوە نەخۆشخانەکان کە ٢٢یان لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراون و ٣ کەسیش پێشتر شەهید بوونەتە و هەروەها ٢٤ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە کۆی گشتی ٦٧ هەزار و ٩٦٧ کەس شەهید بوونەتە و ١٧٠ هەزار و ١٧٩ کەسیش بریندار بوونەتە. لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا هێشتا تەرمی هەزاران کەس کەس هەیە.
لەگەڵ ئەوەی لە ١٠ی ئۆکتۆبەر ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی و مەرجەکانی دژوار لە سەرانسەری غەززە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.