خاچی سوور تەرمی ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی گەیاندە غەززە

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە ٣٠ تەرمی نوێ وەرگیراون، بەمەش ژمارەی تەرمی شەهیدان گەیشتووەتە ١٢٠ تەرمی شەهیدان.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، تیمە پزیشکییەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردنی تەرمەکان بەپێی ڕێکار و پرۆتۆکۆڵە پزیشکییە پەسەندکراوەکان بۆ پشکنین و بەڵگەنامە و گەیاندنی تەرمەکان بۆ خێزانەکان.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، زۆرێک لە تەرمەکان نیشانەکانی ئەشکەنجەدان و لێدان و دەستبەندکردن و چاوبەستن و لەسێدارەدانی مەیدانییان لەسەرە، هەندێکیان ئەندامە گرنگەکانیان دەرهێنراون و پڕکراون لە لۆکە.
ڕاگەیەندراوە کە شوێنەواری ڕێڕەوی تانکەکان لەسەر تەرمی بەشێک لە شەهیدەکان دۆزراوەتەوە.
کەتائیبی قەسام لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە دووپاتی کردەوە کە بەرخۆدان پابەندی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان بووە و سەرجەم زیندانیانی زیندوو و تەرمەکانی دەستڕاگەیشتنیان ڕادەست کراون.
قەسام ڕوونیکردەوە کە هەوڵی جددی و ئامێری تایبەت پێویستە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە بە پەرۆشەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەم کەیسە بە تەواوی دابخەن.
بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی، بەرخۆدان تەرمی ٨ لە کۆی ٢٨ ئەسیری سەهیۆنی کە لە ئەنجامی بۆردومانی توندی داگیرکەر لە کاتی شەڕی جینۆساید گیانیان لەدەست داوە، گەیاندووە.
لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکاندا هاتووە کە تەرمی ١٥ شەهیدی فەلەستینی بۆ هەر جەستەیەکی سەهیۆنی کە لە کەرتی غەززەوە هێنراوەتەوە دەگەڕێنرێتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هێزە داگیرکەرەکان تەرمی سەدان شەهیدیان ڕاگرتووە، لەوانە ئەوانەی لە ژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانەکاندا لە سێدارە دراون و چارەنووسیان بە نهێنی دەهێڵنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.