سەرۆک کۆماری سوریا گەشتە مۆسکۆ

ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەمەبەستی دانوستانی فەرمی گەیشتە رووسیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانای سوریا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سوریا و ڕوسیا و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گەیشتە رووسیا.
لەچوارچێوەی سەردانەکەدا، بڕیارە ئەلشەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسگەلێکی جۆراوجۆر بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.