سەرۆک کۆماری سوریا گەشتە مۆسکۆ

ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەمەبەستی دانوستانی فەرمی گەیشتە رووسیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانای سوریا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سوریا و ڕوسیا و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گەیشتە رووسیا.
لەچوارچێوەی سەردانەکەدا، بڕیارە ئەلشەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسگەلێکی جۆراوجۆر بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەسانی سڤیل و کارمەندانی فریاگوزاری کە هەوڵدەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە، مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو.
حەماس ڕایگەیاند کە هەموو ئەو ئەسیرانە زیندوو و تەرمانەی کە دەتوانن بیدۆزنەوە ڕادەستیان کردووە، بەڵام ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە پێویستیان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العربی"، مەروان بەرغوسی، سەرکردەی ئەسیری فەلەستینی، لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی “ڕیمۆن”ەوە بۆ زیندانی "مەجدۆ" لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا، ڕووبەڕووی لێدانێکی توند بووەتەوە.
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.