ئەسیر مەروان بەرغوسی بەهۆی لێدانی توندەوە لە هۆش خۆی چووە

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العربی"، مەروان بەرغوسی، سەرکردەی ئەسیری فەلەستینی، لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی “ڕیمۆن”ەوە بۆ زیندانی "مەجدۆ" لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا، ڕووبەڕووی لێدانێکی توند بووەتەوە.
کەناڵەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە کە لەم هێرشەدا، ئەندامانی یەکەی سەهیۆنیی "نەحشۆن"یش بەشدارییان کردووە و لە ئەنجامدا، بەرغوسی لە هۆش خۆی چووە و چوار پەراسووی شکاون.
عەبدوڵڵا زەغاری، سەرۆکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە بەرغوسی لە سەرەتای شەڕی دژ بە غەززەوە تا ئێستا، ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوام بووەتەوە.
ئەم رووداوە جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە بارودۆخی نامرۆیی و ئەمنیی ئەسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا، بەتایبەتی سەرکردە ئەسیرەکان، زیاد کردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەسانی سڤیل و کارمەندانی فریاگوزاری کە هەوڵدەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە، مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو.
حەماس ڕایگەیاند کە هەموو ئەو ئەسیرانە زیندوو و تەرمانەی کە دەتوانن بیدۆزنەوە ڕادەستیان کردووە، بەڵام ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە پێویستیان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.