حەماس: هەموو ئەسیرەکان و تەرمەکان ڕادەست کران

حەماس ڕایگەیاند کە هەموو ئەو ئەسیرانە زیندوو و تەرمانەی کە دەتوانن بیدۆزنەوە ڕادەستیان کردووە، بەڵام ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە پێویستیان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.
گەڕانەوەی تەرمەکان لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان کە لەگەڵ حەماس کراوە بەردەوامە.
حەماس جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە و ڕایگەیاند، "هەموو ئەو ئەسیرانە زیندووانەی کە لە دەستماندا بوو و ئەو تەرمانەی کە دەمانتوانی بیدۆزینەوە ڕادەست کرد و ئامێری تایبەتمان پێویستە بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە، هەوڵی زۆر دەدەین بۆ بەدیهێنانی ئەمە."
حەماس لە بەیاننامەیەکی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی دوو بەندکراوی دیکەی سەهیۆنی ڕادەست دەکات.
حەماس تا ئێستا بە پێی ڕێککەوتنەکە ٨ تەرمی ڕادەست کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەسانی سڤیل و کارمەندانی فریاگوزاری کە هەوڵدەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە، مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العربی"، مەروان بەرغوسی، سەرکردەی ئەسیری فەلەستینی، لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی “ڕیمۆن”ەوە بۆ زیندانی "مەجدۆ" لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا، ڕووبەڕووی لێدانێکی توند بووەتەوە.
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.