تانکەرێکی سووتەمەنی لە ئەفغانستان تەقیەوە: ٥ کوژراو و ٣٥ بریندار

لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەک لە تانکەرێکی سووتەمەنی رووی دا.
دەجان پانیک، بەڕێوەبەری ئەفغانستان لە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی EMERGENCY ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
دەجان پانیک ڕاگەیاند کە ٤٠ کەس کە ٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، هێنراونەتە ناوەندی نەشتەرگەری فریاگوزاری لە کابول و دواتر هاتووە، "دەستمان کرد بە وەرگرتنی ئەمبولانسی پڕ لە بریندارەکان و زانیمان کە تەقینەوەیەک لە چەند کیلۆمەترێک لە نەخۆشخانەکەمانەوە دوورە. تا ئێستا ٤٠ کەس هێنراونەتە ژوورەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، باری تەندروستی دەیان ناجێگیرە، بەداخەوە پێنج کەس پێشتر گیانیان لەدەستداوە و کاتێک هێنرانە نەخۆشخانە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان هێشتا دڵنیا نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەسانی سڤیل و کارمەندانی فریاگوزاری کە هەوڵدەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە، مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو.
حەماس ڕایگەیاند کە هەموو ئەو ئەسیرانە زیندوو و تەرمانەی کە دەتوانن بیدۆزنەوە ڕادەستیان کردووە، بەڵام ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە پێویستیان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العربی"، مەروان بەرغوسی، سەرکردەی ئەسیری فەلەستینی، لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی “ڕیمۆن”ەوە بۆ زیندانی "مەجدۆ" لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا، ڕووبەڕووی لێدانێکی توند بووەتەوە.