حکومەتی غەززە: دوای ئاگربەست تەنها ١٧٣ بارهەڵگری فریاگوزاری گەیشتنە ناوچەکە

حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە تەنها ١٧٣ بارهەڵگری فریاگوزاری چوونەتە ناو کەرتی غەززە و ئەم بڕە تەنانەت بەشی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ناوچەکەش نییە.
ئیسماعیل ئەلسەوابیتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە، زانیاریی لەبارەی دوایین دۆخی ناوچەکە لە دوای ئاگربەست کە لە دوای دوو ساڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبەری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڵاو کردەوە.
ئەلسەوابیتە وتی، "لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەنها ١٧٣ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی چوونەتە ناو غەززە. ٣ لەو بارهەڵگرانە سلندەری غازی چێشتلێنانیان هەڵگرتووە، شەش بارهەڵگریش سووتەمەنی گازۆیلیان هەیە. ئەوانی دیکە بڕێکی سنووردار لە خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان و هەندێک کەرەستەی پزیشکی لەخۆدەگرن. ئەم هاوکارییە دوورە لە دابینکردنی تەنانەت کەمترین پێداویستییەکانی غەززە."
ئەلسەوابیتە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ئەو هاوکاریانەی کە گەیشتوونەتە غەززە "دڵۆپێکە لە سەتڵەکەدا لە نێوان دوو ساڵ لەناوچوون"، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی هاوکارییەکان و جۆر و میکانیزمی دابەشکردن دەکات.
ئەلسەوابیتە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر دەروازە سنوورییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە ژێرخانی ئابووری و ئەو ڕێگایانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکانی باکوور و باشوور قورس دەکات.
ئەلسەوابیتە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی حکومەت دڵنیابوونە لە ئاسایش و دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆراک و تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوون و دواتر چالاککردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتیەکان.
ئەلسەوابیتە بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە نزیکەی ٢٨٨ هەزار خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون، ڕایگەیاند کە حکومەت کاردەکات بۆ دروستکردنی شوێنی حەوانەوە، دووبارە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، ئاوەڕۆ و پاکوخاوێنی، و وردە وردە چالاکییەکانی پەروەردە دەستپێدەکاتەوە کاتێک مەرجە گونجاوەکان جێبەجێ دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.