ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک لە بەنگلادیش: ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

ئاگر لە کۆگایەکی کیمیایی و کارگەیەکی جلوبەرگ لە بەنگلادیش کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش ئاگر لە کارگەیەکی جلوبەرگ و کۆگایەکی ماددە کیمیاییەکان کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، ئەو دوو باڵەخانەیە لە بەرامبەر زانکۆی بازرگانی و تەکنەلۆجیای بەنگلادیش شان بە شانی یەکتر وەستاون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە لە کارگەیەکی جلوبەرگی حەوت نهۆمیدا کەوتووەتەوە، لە نهۆمی سێیەمەوە دەستیپێکردووە و تاڕادەیەکی زۆر کوژاوەتەوە.
بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زۆر کاریان کردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە لە کۆگای کیمیاییدا کەوتووەتەوە کە ماددە مەترسیدارەکانی وەک تۆزی سپیکەرەوە و پلاستیک و پەرۆکسایدی هایدرۆجین تێیدا هەڵگیراون.
بەرپرسێکی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەوە بەرزبێتەوە.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیاری نەکراوە و تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنی هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.