لە رووسیا فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە: ٤٩ کوژراو

لە ناوچەی ئامووری وڵاتی رووسیا کە فڕۆکەیەک کە پەیوەندی لەگەڵ پچڕابوو کەوتە خوارەوە و ئاگری گرت. بەرپرسان رایانگەیاند، کۆی ٤٩ کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
ڤاسیلی ئۆرلۆڤ پارێزگاری ناوچەی ئاموور راگەیاند، لە کۆی ٤٩ کەسی ناو فڕۆکەکە ٥یان منداڵ بوون.
ئاژانسی هەواڵەکانی تاس راگەیاند کە کۆی ٤٣ سەرنشین و ٦ تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی رووسیا، فڕۆکەکە دوای کەوتنە خوارەوە ئاگری گرتووە و لە ناوچەی شاخاوی لە ١٥ کیلۆمەتری فڕۆکەخانەی تیندا دۆزراوە.
باس لەوە کرا کە فڕۆکەکە هەوڵی دابەزین لە کەشوهەوای ناگونجان داوە و پێدەچێت هۆکاری رووداوەکە هەڵەی فڕۆکەوان بووە.
فڕۆکەیەکی شەریکەی ئاسمانی ئانگارای سبیریا لە ناوچەی تیندای رووسیا بەرزبوبوو و بەرەوەی ئاموور لە سنووری چین دەچوو.
فڕۆکەکە چەند کیلۆمەتر پێش لە گەشتن لە ناوچەکە پەیوەندی لەگەڵ پچڕا. دوای رووداوەکە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کران.
لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٦٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٩٦٥ کەس.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ٣ وڵاتی ئەوروپی لە ئیستانبوول وتی، "ڕێکەوتن کرا بەردەوام بین."
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "زیاتر لە ١ ملیۆن منداڵ لە غەززە باجی قووڵبوونەوەی برسێتی و بەدخۆراکی دەدەن."
تەیسیر سلێمان بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر ئەو کەسانە دەربڕی کە بزووتنەوە و بەرخۆدان بە هۆکاری کوژراوەکانی غەززە دەزانن و وتی، "ئەگەر بەرخۆدان تەسلیم بێت لەوانەیە بتوانن خواردن بخۆن، بەڵام سەریان دەبڕدرێت! ئامانجی ئیسرائیل ئەوەیە: ئەگەر ناتوانی بەرخۆدان تێکبدەیت، گەلەکەیان بکوژن. لەڕێگەی برسێتی و گەمارۆوە بیهێننە سەر ئەژنۆیان."