تەیسر سلێمان بەرپرسی حەماس: تەسلیم نابین، بەرخۆدان گەل دەپارێزێت

تەیسیر سلێمان بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر ئەو کەسانە دەربڕی کە بزووتنەوە و بەرخۆدان بە هۆکاری کوژراوەکانی غەززە دەزانن و وتی، "ئەگەر بەرخۆدان تەسلیم بێت لەوانەیە بتوانن خواردن بخۆن، بەڵام سەریان دەبڕدرێت! ئامانجی ئیسرائیل ئەوەیە: ئەگەر ناتوانی بەرخۆدان تێکبدەیت، گەلەکەیان بکوژن. لەڕێگەی برسێتی و گەمارۆوە بیهێننە سەر ئەژنۆیان."
تەیسیر سلێمان بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە داواکاری بەرپرسانی رژیمی داگیرکەر کە حەماس دەستبەرداری هەموو داواکارییەکانی بێت و تەسلیمی داخوازییەکانی داگیرکەران بێت.
ناوبراو وتی، "ڕاستییەکە ئەوەیە کە سمۆتریش، بن گڤیر، نەتانیاهۆ، کاتز، حکومەتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل و تەنانەت زۆرێک لە کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان، پێیان وایە خوێنی فەلەستینییەکان ڕەوایە، دەبێت فەلەستینییەکان بکوژرێن و دەستگیربکرێن و لە وڵاتەکە دەربکرێن."
سلێمان جەختی لەوە کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە بەرخۆدان هەنگاوەکانی وەک "ئازادکردنی دیلەکانی بەرخۆدان و کۆتایی هێنان بە شەڕ و کشانەوە لە غەززە و هێنانی هاوکاریە" و ئاماژەی بەوەدا کە سوپای داگیرکەر تا ئێستا هیچ کام لە ئامانجەکانی لە غەززە بەدی نەهێناوە و بەدەستیان ناهێنێت.
کاتێک پرسیار لە سلێمان کرا کە ئایا حەماس بەرپرسیارە لە مردن و برسێتی لە غەززە، وتی، "گەلەکەمان لە غەززە مافی خۆیەتی هەرچییەک بڵێت، ئەوان نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ جیهان دەتوانن بیڵێن. بەڵام ئەمەیش هەیە: ئەگەر بەرخۆدان تەسلیم بێت، ڕەنگە بتوانن خواردن بخۆن، بەڵام سەریان دەبڕدرێت. ئەمە ئامانجی ئیسرائیلە. ستراتیژی سەربازییان ئەمەیە: ئەگەر ناتوانی بەرخۆدان بشکێنی، گەلەکەیان بکوژە. ژینگەی کۆمەڵایەتی تێک بدەن. لە ڕێگەی برسێتی و گەمارۆوە بیانهێننە سەر ئەژنۆ. فاشیستەکان لە لیبیا و نازییەکان لە ڕووسیا ئەم شێوازەیان بەکارهێنا.
ڕاستییەکی تریش هەیە: ئەگەر بەرخۆدان نەبووایە، دەکرا باسی دۆخێکی هاوشێوەی ساڵی ١٩٤٨مان بکردایە: وێرانکردنی زیاتر لە ٦٠٠ گوند و شارۆچکە، کوشتنی دەیان هەزار کەس، دەربەدەری زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی...
ئێمە قەناعەتمان بەم شتە هەیە: ئەگەر بەرخۆدان و ئەم گەلە نەبوایە، کۆمەڵکوژییەکی جەماوەری لە غەززە و ڕەنگە لە کەناری ڕۆژئاواش رووی دەدا. گەلەکەمان لە غەززە مافی خۆیەتی ئەمڕۆ دەنگی بەرز بکاتەوە، بۆ هەموومان و بۆ جیهان. چونکە ئەمە ئۆپڕاسیۆنی برسیکردنە. ئەمە برسێتی نییە؛ ئەمەش برسێتییەکی بە ئەنقەستە. داگیرکەر منداڵ دەکوژێت و ئافرەتەکان دەکاتە ئامانج و هەموو شتێک لەناو دەبات، هەموو ئەمانەش بۆ یەک ئامانج، ئەویش ئەوەیە بەرخۆدان تەسلیم بکات.
بەڵام بەرخۆدان خۆی ناشارێتەوە، شەڕ دەکات، لێدەدات، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی گەلەکەی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
٢ فەلەستینی لە نزیک ئەلخەلیل و بەیت لەحم تەقەیان لێکرا و کوژران. تەرمی هەردوو شەهید لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بەهۆی تەقینەوەی گازی سروشتی کە لە باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شاری ساراتۆڤی رووسیا رووی دا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٦٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٩٦٥ کەس.