کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپی کۆتایی هات

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ٣ وڵاتی ئەوروپی لە ئیستانبوول وتی، "ڕێکەوتن کرا بەردەوام بین."
کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ٣ وڵاتی ئەوروپی کە بریتین لە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەلمانیا کۆتایی هات.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "من و تەخترەوانچی گفتوگۆیەکی جددی و ڕاشکاوانە و وردمان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی ٣ وڵاتی ئەوروپی/یەکێتی ئەوروپا کرد.
دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەڵگرتنی سزاکان و پرسی ئەتۆمی تاوتوێ کران و پێداچوونەوەیان بۆ کرا."
هەروەها وتی، "وێڕای ڕەخنەی جددی لە هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییە دژی گەلەکەمان، هەڵوێستەکانی خۆمان ڕوونکردەوە، لەنێویاندا لەسەر ئەوەی پێی دەوترێت میکانیزمی سناپباک.
هەردوولا بە بیرۆکەی تایبەتەوە هاتنە کۆبوونەوەکە، کە لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا. ڕێککەوتن کرا کە ڕاوێژکارییەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
٢ فەلەستینی لە نزیک ئەلخەلیل و بەیت لەحم تەقەیان لێکرا و کوژران. تەرمی هەردوو شەهید لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بەهۆی تەقینەوەی گازی سروشتی کە لە باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شاری ساراتۆڤی رووسیا رووی دا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٦٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٩٦٥ کەس.