بەرپرسێکی باڵای بەرخۆدان: لیستی خیانەتکار و چەتەکان لە غەززە لە دەستمدایە، هەموویان دەدرێنە دادگا

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە بەرخۆدانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لیستی ڕەشی "چەکدار و باندە ڕێکخراوەکان و هاوکارانی داگیرکەر" لە غەززە دەستیاندایە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کەسانە دادگایی دەکرێن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بەرخۆدان بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند کە ئەم لیستە ڕەشە لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش دەکرێت، ئەوانەی لە لیستەکەدان چاودێری دەکرێن و کاتێک هەلومەرجی گونجاو هاتە ئاراوە، لە دادگای شۆڕشدا دادگایی دەکرێن.
سەرچاوەکە هەروەها وتی، "ئەگەر ئەو کەسانە نەگەڕێنەوە ناو گەلەکەیان و پەشیمان نەبن لە تاوانەکانیان، هیچ چارەیەکمان نییە جگە لە بڵاوکردنەوەی لیستەکە."
سەرکردەی بەرخۆدان ڕایگەیاند کە "ئەو گومانلێکراوانە پشت بە دوژمن دەبەستن، و ئێمە هۆشداری بە گومانلێکراوەکان دەدەین: درەنگ یان زوو ڕووبەڕووی دادپەروەری و شمشێری بەرخۆدان دەبنەوە."
سەرەتای ئەم مانگە، بەرپرسێکی ئەمنی لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاندبوو، کەمپەکانی هاوکاری لە غەززە بۆ ڕاکێشان و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو بریکارانە بەکاردەهێنرێن کە هاوکاری داگیرکەری دەکەن، هاوکات مادەی هۆشبەر بۆ ڕاکێشانی گەنجان و بەستنەوەیان بۆ مەبەستی هەواڵگری و ڕاسپێردراویان بۆ ڕۆڵی سیخوڕی بەکاردەهێنرێت.
دادگای شۆڕش، دادگای سەربازیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی غەززە، کاتێکی داوە بە یاسر ئەبو شەباب کە تۆمەتبارە بە سەرکردایەتیکردنی میلیشیایەک لە باشووری غەززە، تا خۆی ڕادەستی دەسەڵاتداران بکات و دادگایی بکرێت.
دادگاکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕیارە بەپێی ماددەی ١٦ی یاسای سزادانی فەلەستینی ساڵی ١٩٦٠ و ڕێکاری دادگاییکردنی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٩٧٩ دراوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئەبو شەباب خۆی ڕادەست نەکات ئەوا لە غیابی خۆیدا وەک کەسێکی هەڵهاتوو لە دادپەروەری دادگایی دەکرێت. دادگا داوای کرد هەرکەسێک شوێنی ئەبو شەبابی بزانێت ڕاپۆرتی بداتە دەسەڵاتداران؛ ئەگەرنا بە هەڵاتوو لە دادپەروەری دادەنرێت.
ئەبو شەباب بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندان بوو تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی یاسین-١٠٥ زرێپۆشێکی داگیرکەری لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لە شاری رەفەح، ئەفسەرێک و ٢ سەرباز لە بۆسەیەکی گوایە مین بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین منداڵێکی ١٦ ساڵەی فەلەستینی شەهید بوو.
سەرییەکانی قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە یەکەکانی پاسەوانی سەربازێکی داگیرکەر کە لە کەرتی غەززە بە دیل گیراوە، پچڕاوە.