لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر جەنین منداڵێک شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین منداڵێکی ١٦ ساڵەی فەلەستینی شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر قەزای قەباتیە لە باشووری شاری جەنین.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی ئیبراهیم مەجید عەلی نەسر شەهید بووە.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، هێزەکانی داگیرکە تەقەیان کردووە سەر سنگی منداڵەکە و تەقەیان کردووە سەر قاچی گەنجێکی دیکە. هەردووکیان راستەخۆ گواسترانەوە نەخۆشخانە.
میدیاکانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن، هێزەکانی داگیرکەر لە دوای منداڵەکەدا چوونەتە و کاتێک چووە ناو کۆڵانێک راستەخۆ تەقەیان کردووە سەر دڵی. منداڵەکە بە سەختی بریندار بووە و گواستراوە نەخۆشخانەی جەنین بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵکەنا گیانی لەدەستداوە.
رژێمی داگیرکەر لە ٢١ی مانگی ١ـەوە بەردەوامە لە هێرش سەر جەنین و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٤٣ کەس شەهید بوونەتە و دەیان کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.