قەسام لە رەفەح و دەیر بەلاح لە سەهیۆنییەکان دەدات: ٨ کەس بریندار بوون

کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی یاسین-١٠٥ زرێپۆشێکی داگیرکەری لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لە شاری رەفەح، ئەفسەرێک و ٢ سەرباز لە بۆسەیەکی گوایە مین بریندار بوون.
سوپای رژێمی سەهیۆنی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی گورزێکی نوێ بووەوە. کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی دژە تانکی یاسین-١٠٥ لە نزیک یەکگرتنی ئەبو حولی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح، لە زرێپۆشی چەکداری سەهیۆنییان داوە.
دوابەدوای ئەو ئۆپڕاسیۆنە، میدیای داگیرکەر بڵاویکردەوە، ٥ سەرباز بریندار بوون کە باری تەندروستی ٢ کەسیان ناجێگیرە. بریندارەکان بە هەلیکۆپتەری سەربازی لە شوێنی ڕووداوەکە چۆڵکراون.
وتەبێژی سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند، فەرماندەیەکی یەکینەکان و سەربازێکی یەکەی ئەندازیاری شەڕکەری لیوای باشووری فیرقەی غەززە بە سەختی بریندار بووە و سەربازێکی دیکەش بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بووە لە تەقینەوەی تەقینەوەیەک لە شاری رەفەح.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەربازێکی لیوای جۆلانی یەکێک لە یەکەکانی نوخبەی سوپای سەهیۆنی لە کەمینێکدا کە لەلایەن چەکدارانی خۆڕاگری لە ناوەڕاستی غەززە دانرابوو، بریندار بوو.
لەو شەڕ و پێکدادانانەی کە ڕۆژی پێشوو ڕوویدا، ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران و سەربازێکی زۆریش بریندار بوون کە هەندێکیان بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ئیدعاکانی سوپای داگیرکەر ٨٩٥ سەربازیان لە شەڕی غەززە کوژراوە بەڵام بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ژمارەی ڕاستی زۆر زیاتە لەوەی رژێمی داگیرکەر بڵاو دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.