پزشکیان: ئامادەین هێرش بکەینە سەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە جەختی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن تا جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
پزشکیان وتی، "ئێمە بۆ هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل ئامادەین و هێزەکانی ئێمە ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل. ئیسرائیل خەساری لە ئێمە داوە و ئێمە بە هێزەوە گورزمان لە ئەوان داوە، بەڵام خەسارەکانیان دەشارنەوە."
هەروەها وتی، "ئیسرائیل؛ بەدوای گۆڕان، دابەش کردن و لەناوبردنی ئێران لە ڕێگای دروست کردنی ئاژاوە و لەناوبردنی حکومەت بوو، بەڵام شکستی هێنا. گومانی تێدا نییە کە دزە کراوەتە نێو ئێرانەوە بەڵام هۆکاری سەرەکی تەکنۆلۆژیای ئەمریکی و بەکارهێنانی تواناییەکانی ئەوان بوو."
پزشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران دژی چەکی ئەتۆمییە و وتی، "ئەوە هەڵوێستی سیاسی، ئایینی، مرۆیی و ستراتیژیکی ئێمەیە. پیتاندنی یۆرانیۆم لە خاکی ئێمە لە داهاتوودا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان درێژەی دەبێت."
هەروەها وتی، "هەر جۆرە دانوستانێک لە داهاتوودا دەبێت لەسەر بنەمای براوە- براوە بێت و ئێمە هەڕەشە و فەرمان قبووڵ ناکەین. ئێمە لەبەر بیری خۆمان قسەی ترامپ لەسەر ئەوەی کە چەکی ئەتۆمی نابێت هەبێت قبووڵ دەکەین بەڵام باس لەسەر وەلانانی بەرنامەی ئەتۆمی، نا."
پزشکیان هەروەها ئاماژەی دایە سەر هەوڵ بۆ تیرۆر کردنیشی وتی، "ئەو ڕووداوە بەشێک لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تیرۆری ڕێبەرانی سیاسی دوای ڕێىەرانی سەربازییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.