رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ١١ شەهید

ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە، ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر خێمەکان، شوێنی کۆبوونەوەی مەدەنییەکان، خالەکانی دابەشکردنی هاوکاری خۆراک و ئاو.
لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی سەفتەوی لە باکووری شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ٢ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری خۆراک لە ناوچەی شاکوش لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.
ئۆتۆمبێلێک دیکە بووە ئامانجی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە ئاوی دابەش دەکرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس بووە ئامانجی هێزەکانی داگیرکەر. لە ئەنجامی هێرشەکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر راگەیاند، ئەو زیانانەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە سەر موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەگەیەنن بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێت.
بەپێی ئاماری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
غەید قاسم، پارێزەری فەلەستینی، رایگەیاند، "دکتور حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە ڕفێندرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی توند و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست لە زیندانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تووشی کێشەی تەندروستیی قورس بوو."