یونیسێف: لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥ هەزار و ٨٠٠ منداڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون

بەپێی ئاماری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
یونیسێف رایگەیاند کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە پێنج هەزار و ٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی، ئێکس بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە کە ئەم ژمارانە بۆ چوارەم مانگ لەسەریەک زیادیان کردووە.
یونیسێف رایگەیاندووە، "دۆخی کارەساتبارانەی مرۆیی لە کەرتی غەززە پێویستی بە گەیاندنی خێرا و بەربڵاوی هاوکارییەکان هەیە."
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مەترسییەکان کە هەڕەشە لە ژیانی منداڵان دەکەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن، بەهۆی برسێتی بەربڵاوەوە گیانی زۆرێک لە منداڵان لەدەست دەدەن، ئەمەش ئەنجامی شەڕێکی جینۆساید کە لە برسێتی سیستماتیک و ئابڵۆقێکی خنکێنەری تێدابووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ ئونروا رایگەیاند کە حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە غەززە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ئاژانسەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ژمارەی ئەو حاڵەتانەی لە کلینیکەکانیدا بینراوە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە توندکردنەوەی گەمارۆکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە و گەمارۆدانی هاوکارییە مرۆییەکان.
ئونروا رایگەیاندووە کە لە مانگی ئازارەوە ڕێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نەدراوە بگاتە ناوچەکانی باکووری غەززە، هەروەها سنووردارکردنی توند بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان هەیە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان و داڕمانی سیستمی تەندروستی، تیمە پزیشکییەکان لە غەززە ناچاربوون ئەولەویەت بخەنە سەر منداڵانی باری تەندروستی ناجێگیر و ئەوانەی بەدخۆراکی توندیان هەیە.
کەرتی غەززە کە نزیکەی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی تێدایە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی داگیرکاری لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە بووەتەوە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس لە ناوچەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون و زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستی و مرۆییەکان بەهۆی لەناوچوون و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانەوە وەستاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر راگەیاند، ئەو زیانانەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە سەر موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەگەیەنن بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێت.
غەید قاسم، پارێزەری فەلەستینی، رایگەیاند، "دکتور حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە ڕفێندرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی توند و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست لە زیندانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تووشی کێشەی تەندروستیی قورس بوو."
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.