پزیشکی فەلەستینی حوسام ئەبو سەفیە بەهۆی ئەشکەنجە و پشتگوێخستن لە زیندان ڕووبەڕووی مەرگ دەبێتەوە

غەید قاسم، پارێزەری فەلەستینی، رایگەیاند، "دکتور حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە ڕفێندرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی توند و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست لە زیندانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تووشی کێشەی تەندروستیی قورس بوو."
پارێزەر غەید قاسم لە لێدوانەکانیدا لە سۆشیال میدیا رایگەیاندووە کە دکتۆر ئەبو سەفیە لە ڕۆژی ڕفاندنیەوە زیاتر لە ٤٠ کیلۆ کێشی دابەزیووە و ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی زیندان بووە کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
قاسم ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەبو سەفیە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کێشی لە ١٠٠ کیلۆوە بۆ کەمتر لە ٦٠ کیلۆ دابەزیوە و بۆ ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێر لەلایەن بەناو پاسەوانانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژوورەکەی خۆی لە زیندانی ئۆفەر لە ٢٤ی حوزەیران بە توندی لێی دراوە.
برینداربوونی سەخت و بەربەستی دەستێوەردانی پزیشکی
بە وتەی ئەو پارێزەرە، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سەخت و چەقۆکێشانی سنگ و دەموچاو و سەر و پشت و ملی ئەبو سەفیە.
سەرەڕای ئەوەی کە تووشی کێشەی تەندروستیی جددی وەک ناڕێکی لێدانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێنی درێژخایەن بوو، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان داواکارییە دووبارەکانی ئەبو سەفیە بۆ پشکنینی پزیشکی تۆکمە و هەڵسەنگاندنی پزیشکی دڵ بە بەردەوامی لەلایەن ئیدارەی بەناو زیندانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیەەوە ڕەتکرایەوە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە ئەو چاویلکەیەی کە تازە پێدراوە شکاوە، ئەمەش کێشە تەندروستییەکانی زیاتر گەورەتر کردووە.
لە تاریکی و لە بارودۆخی گۆشەگیردا دەهێڵرێتەوە
قاسم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەبو سەفیە لە خانەیەکی ژێرزەمینیی دابڕاودا ڕاگیراوە و بە تەواوی لە ڕووناکی ڕۆژ بێبەش بووە و هێشتا ناچار بووە بە جلوبەرگی زستانە بژی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر راگەیاند، ئەو زیانانەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە سەر موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەگەیەنن بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێت.
بەپێی ئاماری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.