قەتەر هەنگاو دەنێت بۆ قەرەبووکردنەوە: ئەوانەی لە هێرشە مووشەکییەکەدا زیانیان بەرکەوت قەرەبوو دەکرێنەوە

قەتەر راگەیاند، ئەو زیانانەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە سەر موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەگەیەنن بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێت.
لە ٢٣ی حوزەیران، ئێران بە هێرشێکی مووشەکی بەرفراوان بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی لە قەتەر کردە ئامانج، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. ئەم هێرشە بووە هۆی نیگەرانییەکی بەرچاو لەناو ئیدارەی ئەمریکا و دواتر لە ژێر گوشاری ڕاستەوخۆی دۆنالد ترامپ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بنیامین ناتانیاهۆ، ڕازی بوو بە ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران.
راگەیەندراوە کە زیانەکانی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی ڕاگرتنی مووشەکەکانی ئێران لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە کاتی هێرشە مووشەکییەکەدا بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هەڵدەسەنگێندرێت.
لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەستیپێکردووە، ئەنجومەنی باڵای قەتەر بۆ بەرگری شارستانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی شێخ خەلیفە بن ئەحمەد بن خەلیفە ئال سانی ئەنجام دا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قەتەر و دامودەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادەبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مەبەست لە کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی خێرای زیانەکانی ماددی بووە کە بەهۆی هێرشی مووشەکیی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی و جێبەجێکردنی میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی بریندارەکان بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ئاماری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
غەید قاسم، پارێزەری فەلەستینی، رایگەیاند، "دکتور حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە ڕفێندرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی توند و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست لە زیندانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تووشی کێشەی تەندروستیی قورس بوو."
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.