لە پاکستان بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پاکستان بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە بارانبارینی وەرزی کە زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند، ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ و لافاوێکی خێرا لە سەرانسەری پاکستان لە نێوان ٢٦ی حوزەیران بۆ ١٢ی تەمموز، لانیکەم ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دەزگاکە بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش کەس بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە باران بارینەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش برینداربوون.
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی وڵات تۆمارکراوە کە ٣٩ کەس بووە، لە دوای ئەویش پارێزگای خیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات ٣١ کەس، لە پارێزگای سند لە باشووری وڵات ١٧ کەس و لە بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات بە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتداران هۆشدارییان دا لە بارینی زیاتر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و داوایان لە دانیشتووانیان کرد بە تایبەت لە ناوچە نزم و لاوازەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر. هەوڵەکانی ڕزگارکردن و یارمەتیدان لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر راگەیاند، ئەو زیانانەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە سەر موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی قەتەری و بیانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەگەیەنن بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێت.
بەپێی ئاماری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٥٨٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.
غەید قاسم، پارێزەری فەلەستینی، رایگەیاند، "دکتور حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە ڕفێندرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی توند و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست لە زیندانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تووشی کێشەی تەندروستیی قورس بوو."
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.