رژێمی داگیرکەر دوو منداڵی لە کاتی گواستنەوەی ئاو شەهید دەکات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٢٠ مانگە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و برسێتی لە دژی گەلی مەدەنی وەک چەک بەکار دەهێنێت.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر گرتەڤیدیۆیێکیان بڵاو کردەوە کە تێدا دوو منداڵی فەلەستینی دەبە ئاو لە دەستیاندا و لە لایەن فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دەکرێنە ئامانج.
لەگەڵ ئەوەی تەواوی کۆمەڵکوژییەکان لە بەردەم چاوی دونیا ئەنجام دەدرێت بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بێ دەنگی.
رامی عەبدو سەرۆکی ناوەندی ئەورووپا-دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بنەماڵەیەکی فەلەستینی لە رێگەی گەڕان بەدوای دەبە ئاو بۆ هەڵگرتنی ئاو لە ناوچەی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری خان یونس بەهۆی کەمیی ئاوی توندەوە هەوڵی گەیشتنیان بە ماڵەکانیان دەدا، رووبەرووی هێرشی راستەخۆی سوپای داگیرکەر بوون.
عەبدو جەختی لەوە کردەوە کە سوپای داگیرکەر بە بڵاوکردنەوەی وێنە رووداوەکەی شێواندووە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەندامانی بنەماڵەکە چەکداری حەماس بوون و ئەو دەبەی کە هەڵیانگرتووە تەقەمەنی تێدایە بە مەبەستی شەرعیەتدان بە تاوانەکە.
سوپای ئەمریکا ئیدیعای کردووە کە موشەکێکیان پێ بووە، بەڵام لە پشکنینی وردتردا دەرکەوتووە کە ئەو دوو کەسە بە ڕوونی پاڵ بە پاسکیلێکەوە دەنێت.
لە لایەکی دیکەوە بەکارهێنەرانی تویتەر جەختیان لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەو وێنەیە ڕوونە کە منداڵان کەرەستەی سادەیان هەڵگرتووە تەنیا بۆ هەڵگرتنی ئاو، داگیرکاریی سەهیۆنی وەک هەمیشە چیرۆکی ناڕاستی بەرهەم هێنا بۆ شەرعیەتدان بە تاوانەکانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە. لە بەرزاییەکانی جۆلان دوو مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراو کرا. گروپێک بە ناوی "لیواکانی محەمەد زەیف" ئۆپڕاسیۆنەکەی بە ئەستۆ گرت.
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیکی فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراویان کردووە ئامانج.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کۆبوونەوە.
میدیاکانی داگیرکەر بڵاویان کردەوە کە لە کەمینی بەرخۆدان لە ناوچەی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.