سەربازێکی داگیرکەر لە کەمینی بەرخۆدان لە شوجاعیە گیانی لەدەستدا

میدیاکانی داگیرکەر بڵاویان کردەوە کە لە کەمینی بەرخۆدان لە ناوچەی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاکانی داگیرکەر رووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە رووی داوە.
باس لەوە کرا کە رووداوێکی ئەمنی سەخت لە شوجاعیەدا رووی داوە و لە نێو سەربازانی داگیرکەردا بریندار هەبووە و لانیکەم سەربازێکی سەهیۆنی گیانی لەدەست داوە.
هەندێک لە ماڵپەڕە سەهیۆنییەکان وێنەی فڕۆکە چۆڵکەرەکانیان بڵاوکردەوە کە لە نیشتنەوەی کەرتی غەززەوە لە نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ لە تەلئەبیب دەهاتن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە هەلیکۆپتەرە داگیرکەرەکان بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و تۆپخانەکانی داگیرکەریش گەڕەکی شوجاعیە و بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.