رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجام دایەوە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە. لە بەرزاییەکانی جۆلان دوو مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراو کرا. گروپێک بە ناوی "لیواکانی محەمەد زەیف" ئۆپڕاسیۆنەکەی بە ئەستۆ گرت.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلجەزیرە، سوپای داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گوندەواری دەرعا ئەنجام دایەوە.
سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە چەند ئامانجێکی سەربازیان کردووە ئامانج و هێرشەکە وەک وڵامدانەوە بە "هێرشەکانی سەر ئیسرائیل" ئەنجام دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیاند کە هێشتا "هێرش سەر ئیسرائیل پشتڕاست نەکراوە" و بە توندی ئیدانەی هێرش سەر سوریا کرا و جەخت لەوە کرا کە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتە.
دوای هێرشەکە گروپێک بە ناوی لیواکانی شەهید محەمەد زەیف هێرشەکەی بە ئەستۆ گرت و جەختی لەوە کرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر غەززە بێ دەنگ نابن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.