یەمەن فڕۆکەخانەی لۆد دووبارە دەکاتە ئامانج

هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیکی فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراویان کردووە ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن لە راگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد، ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ پشتیوانی لە گەلی مەزلوومی فەلەستین و موجاهیدەکانی غەززەیی" ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسۆنیک بە ناوی "فەلەستین-٢" ئەنجام دراوە.
باس لەوە کرا، بەهۆی ئۆپڕاسیۆنەکە چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون و دوو ڕۆژ لە سەر یەکتر رێگری لە دابەزینی فڕۆکەی گواستنەوەی کاڵای سەربازی ئەمریکا کراوە.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.