ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٦٩٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥٠٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٤ هەزار و ٦٩٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە. لە بەرزاییەکانی جۆلان دوو مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراو کرا. گروپێک بە ناوی "لیواکانی محەمەد زەیف" ئۆپڕاسیۆنەکەی بە ئەستۆ گرت.
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیکی فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراویان کردووە ئامانج.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کۆبوونەوە.
میدیاکانی داگیرکەر بڵاویان کردەوە کە لە کەمینی بەرخۆدان لە ناوچەی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.