ئەحمەد سەرحان یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری داگیرکەران شەهید بوو

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، "ئۆپڕاسیۆنێکی تایبەت"یان بۆ سەر شاری خان یونس ئەنجام داوە. سەرچاوەکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ئەحمەد سەرحان یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان شەهید بووە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر بە میدیاکانی داگیرکەر، لە کاتی هێرشەکەدا یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان بە ناوی ئەحمەد سەرحان کراوە ئامانج. سەرچاوەکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد، لە کاتی هێرشەکەدا ئەحمەد سەرحان راستەخۆ تیرۆر کراوە و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی دەستبەسەر کراون.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلجەزیرە، داگیرکەران بە ئۆتۆمبێلەکانی مەدەنی و جڵوبەرگی ئافرەت دزەیان کردووە ناو ناوچەی کاتیبە لە خان یونس. داگیرکەران هەڵکوتانە سەر خانوویێک و ئەحمەد سەرحانیان تیرۆر کردووە و خانەوادەکەیان دەستبەسەر کردووە و کاتێک چوونەتە دەرەوەی خانووکە منداڵێکیان شەهید کردووە.
دوای هەڵکوتانەکە سوپای داگیرکەر بۆ گەڕانەوەی هێزەکانیان نزیکەی ٤٠ خوڵەک خان یونسیان بۆردومان کردووە. لانیکەم ٣٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجام درا و لە هەلکۆپتێر و تانکەکانەوە تەقەی چڕ کراوە سەر ناوچەکە. لە کاتی بۆردومانەکە نەخۆشخانەی نەسڕ، خێمەکان و کۆگاکانی دەرمان و ناوچەکانی مەدەنی کرانە ئامانج.
دوای هێرشەکە ئەفی دەیوەرین وتەبێژی سوپای داگیرکەر لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "ئێستا لە لووتکەی ئۆپڕاسیۆنی گالیسکەکانی جەدعوندایین، لە هەموو ناوچەکانی غەززە چالاکیمان هەیە."
هەروەها ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەحرۆنۆتی داگیرکەر راگەیاند کە ئامانجی سوپای داگیرکەر دەستبەسەرکردنی ئەحمەد سەرحان و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنی ئەسیرەکان بوو. بەڵام پلانەکە شکەستی هێناوە و هێزەکانی داگیرکەر لە ترساوە کێشانەوە.
دوای هێرشەکە تەرمی ئەحمەد سەرحان رەوانەی نەخۆشخانە نەسڕ کرا. کەناڵی ئەلئەقسا پشتڕاستی کرد کە سەرحان لە لایەن هێزەکانی داگیرکر تیرۆر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بە سەر پاسێکدا ٩ کەس کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی فاریعە لە نزیکەی شاری تولکەرم و قەزای تامونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە. لە بەرزاییەکانی جۆلان دوو مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراو کرا. گروپێک بە ناوی "لیواکانی محەمەد زەیف" ئۆپڕاسیۆنەکەی بە ئەستۆ گرت.
هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیکی فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراویان کردووە ئامانج.