سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر تورلکەرم

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی فاریعە لە نزیکەی شاری تولکەرم و قەزای تامونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەر ئەمشەو هەڵکوتانە سەر کەمپی پەنابەرانی فاریعە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. دواتر ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش و سەربازەکانی داگیرکەر لە ناو کەمپەکە جێگر بوون.
داگیرکەران بە زۆر هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو و بە بولدۆزەرەکان هەنێک رێگایان ڕوخاند و رێگای سەرەکی نێوان تولکەرم و کەمپەکەی داخست.
هەروەها لە هەمان کاتدا هێرشێکی دیکە بۆ سەر قەزای تاموون ئەنجام درا و لە ناو قەزاکە دەورییەکان ئەنجام دایەوە و هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو. لە کاتی هێرشەکەدا فەلەستینییەکان دەستبەسەر کران. هێرشەکە تا بەربەیانی بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.