ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٥٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٧ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٥٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی ئەمریکی و هەشت کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج.
بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری نۆڤۆرۆسیسک کە یەکێکە لە شارەکانی کەنارەکانی دەریای ڕەشی ڕووسیا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.