پاکستان: هێرشکردنە سەر سعودیە دەتوانێت ببێتە هۆی کارابوونی پەیمانی بەرگریی یەکتر
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرگری هاوبەشی مەککە کە لە دوای هێرشەکانی سەر سعوودیە لە نێوان تورکیا و پاکستان و سعوودیە واژۆ کرا، لێدوانێکی دا.
عاسیف، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕۆژنامەکانی پاکستاندا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر یەکێک لە ئەندامەکانی، لایەنەکانی دیکە میکانیزمی بەرگریکردن لە یەکتر چالاک دەکەن.
عاسیف ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانی سەر سعوودیە دەکرێت جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام ئیدیعای کرد کە هیچ نادڵنیایییەک لەبارەی "چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە" نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی ئەمریکی و هەشت کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج.
بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری نۆڤۆرۆسیسک کە یەکێکە لە شارەکانی کەنارەکانی دەریای ڕەشی ڕووسیا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سوپای رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی تۆپخانەیی و تەقاندنی گولەی ڕووناککەرەوەی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا.