ئێران هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی ئەمریکی و هەشت کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی نوێی ڕاگەیاند کە کاریگەری لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز هەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە.
بەیاننامەی ژمارە ١٥ کە لە لایەن یەکەی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هێرشە وەڵامێکە بۆ هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ٥ کەشتی نەوتهەڵگری ئێران لە کەنداوی فارس.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری نیمچە فەرمی ئێران، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ٢ کەشتی ئەمریکی و ٨ کەشتی نەوتهەڵگری کردە ئامانج و زیانی بەرچاوی بەو کەشتییانە گەیاندووە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٠ کەشتی کە هەوڵی ترانزێت لە ناوچەیەک لە گەرووی هورمز دەدەن کە ئێران بە "قەدەغەکراو و ناپارێزراو" وەسفی دەکات، "بە هاندان و پشتیوانی" سوپای ئەمریکا کراونەتە ئامانج.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، چاودێری و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی هێزە دەریاییەکانیاندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری نۆڤۆرۆسیسک کە یەکێکە لە شارەکانی کەنارەکانی دەریای ڕەشی ڕووسیا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سوپای رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی تۆپخانەیی و تەقاندنی گولەی ڕووناککەرەوەی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا.