هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری نۆڤۆرۆسیسکی ڕووسیا: ٤ کوژراو و ٢٩ بریندار
بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری نۆڤۆرۆسیسک کە یەکێکە لە شارەکانی کەنارەکانی دەریای ڕەشی ڕووسیا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاری بەندەری نۆڤۆرۆسیسک لە هەرێمی کراسنۆدار لە ڕووسیا لە شەودا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە هێرش کرایە سەر.
ڤینیامین کۆندراتیڤ، پارێزگاری هەرێمی کراسنۆدار ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵێکە.
کۆندراتیێڤ ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا بە درێژایی شەو هەوڵی ڕێگریکردن لە هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکەیان داوە و هێرشەکە بە پلەی یەکەم نۆڤۆرۆسیسکی کردووەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و باری تەندروستی ٣ کەسیان ناجێگیرە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەنیسەیەکی ئۆرتۆدۆکس و باغچەیەکی ساوایان و ٣ خانووی دابڕاو و ٥ بینای شوقەیی زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی تۆپخانەیی و تەقاندنی گولەی ڕووناککەرەوەی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ١.٦ بەرز بوویەوە و بووە ٩٩.٤٩ دۆلار.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە بەهۆی پچڕانی سەهۆڵبەندانێک لە هیمالایا لە ٢٦ی ئاب و لافاوەکەی ڕووباری بۆتێکۆشی لەسەر سنووری نیپاڵ و چین گەیشتە ١٣٥٧ کەس.