حەماس: دروستکردنی شارۆچکەی نوێ لە قودسی ڕۆژهەڵات تاوانێکی نوێیە دژی یاسای نێودەوڵەتی
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، پەسەندکردنی پلانی دروستکردنی شارۆچکەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو لەلایەن بەتسەلئێل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی کابینەی توندڕەوی رژێمی داگیرکەری بە توندی ئیدانە کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم پلانە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونی شارۆچکەسازیی نوێ لەخۆ دەگرێت کە دوێنێ لەلایەن ئەم بەناو وەزیرە توندڕەوەی ڕاستڕەوەوە پەسەند کرا.
حەماس ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە، بە "توندکردنەوەیەکی مەترسیدار لە پڕۆژەی شارۆچکەسازی و لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا و تاوانێکی نوێ بۆ تۆماری رژێمی داگیرکەری کۆلۆنیالیست لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان" هەژمار دەکرێت.
حەماس زیادی کرد کە "ئەم پلانەی شارۆچکەسازی لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕێکخراودایە کە ئامانجی بەجوولەکەکردنی قودس، جیاکردنەوەی لە ژینگەی فەلەستینییەکەی و گۆڕینی سروشت و ناسنامەکەیەتی. هەروەها ئەم هەنگاوە، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر مافەکانی گەلەکەمان، خاک و پیرۆزییەکانی و بەهەند وەرنەگرتنی ئیرادە و هۆشدارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە."
حەماس هۆشداری دا کە بەردەوامیی شارۆچکەسازی "هۆکاری گرژی و ناجێگیری"یە لە خاکە داگیرکراوەکان و "کابینەی رژێمی داگیرکەر بەرپرسیاری تەواوی دەرەنجامی ئەم هەنگاوە ئیستیعمارییانەیە لە ناوچەکەدا."
حەماس لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕاگەیاند، "لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە یاساییەکانی داوا دەکەین کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی پڕۆژەکانی شارۆچکەسازی و سەپاندنی هەنگاوە ڕێگریکەرەکان دژی رژێمی داگیرکەر بجووڵێنەوە."
هەروەها بزووتنەوەی حەماس داوای لە گەلی فەلەستینیش کرد کە خۆڕاگری و یەکڕیزیی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پلانەکانی بەجوولەکەکردن و ئاوارەکردن بەهێز بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.
لە شارۆچکەی ماناسی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە ناو کێڵگەیەکی چۆڵەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.
سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی غەززە و شەهیدکردنی مەدەنییەکان.