ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٤ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٩یان تەرمی شەهیدەکان بوو کە لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە توندبوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە خاڵە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا کرد.
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.