ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٧یان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.
لە شارۆچکەی ماناسی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە ناو کێڵگەیەکی چۆڵەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.
سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی غەززە و شەهیدکردنی مەدەنییەکان.