ئەمڕۆ تورکیا، میسر، قەتەر و ئەمریکا بۆ غەززە کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە میامی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی قەتەر، میسر و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات.
ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی گرینگ لەگەڵ میسر، قەتەر و تورکیا بۆ دیاریکردنی داهاتووی پڕۆسەی ئاگربەست لە غەززە.
بە وتەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا، ئەمڕۆ لە میامی لەگەڵ بەرپرسانی هەر ٣ وڵاتی غەززە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ دەکات.
ڕاگەیەندرا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسریش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کارنامەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست و هەنگاوە سیاسی و ئەمنییەکان کە لەم پرۆسەیەدا بنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕاگەیاند، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣ هەزار و ٤١٣ داریان بڕی.
ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی نادیار تیروپشکی گرین کارتی ڕاگرت کە مافی ژیان و کارکردن لەو وڵاتە دەدات. بڕیاری ڕاگرتنی پرۆگرامەکە کە بە پرۆگرامی ڤیزەی کۆچبەرانی هەمەچەشنی (DV) ناسراوە، بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل کەوتە خوارەوە و پێنج لە شەش کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.